ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکان لە شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ڕەزا عەلایی، فیلمساز و دەرهێنەری تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی بانە، و ناوبراویان لەبەر دەرکەی ماڵەکەی گرتووە.
بەپێی زانیارییەكان هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ڕەزا عەلاییان گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە