میلاد محەممەدی، برای شەهید شەهریار محەممەدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی زۆر کورتدا کە دایکم دایە مینا لەگەڵ یەكێك لە کەسە نیزیكەكانی هەیبووە، لە یەک ڕستەدا وتویەتی کە لە ئیتلاعاتی شاری ورمێدایە. رژیم بەرپرسیارە لە گیانی دایکم، ئێوە ناتوانن بە گرتنی ئەندامانی بنەماڵەکانمان دەنگمان بێدەنگ بکەن.
دایە مینا سوڵتانی دایکی شەهید شەهریار محەممەدی یەكێك لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی كە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان لە شاری بۆكان لەلایەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە گیرا