تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر دووکانداران و بازاڕییان لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنەکەی ٢٥ی خەرماناندا

زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر دووکانداران و بازاڕییان لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنەکەی ٢٥ی خەرماناندا
تیکۆشان

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندراوەکان بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان و لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا لە كوردستان، فشارەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ سەر بازاڕییان، دووکانداران و سێنفە جیاوازەکان زۆرتر بووەتەوە.
ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان، فشاری خستووەتە سەر ژووری ئەسناف کە دەبێ هەموو هەوڵێک بدەن، مانگرتن بەڕێوە نەچێ و بۆ ئەم مەبەستە ناچاریان کردوون کە بەڵێننامەیەك واژۆ بکەن و لە بەرامبەر هەرچەشنە مانگرتنێکدا بەرپرسیارێتی وەئەستۆ بگرن.
بەپێی زانیارییەکان ئەندامانی ژووری ئەسناف ئەو بەڵێنامەیان واژۆ نەکردووە.
هەروەها ئەو دووکاندارانەی کە لەنێو دووکاندار و بازاڕییاندا پێگەیان هەیە، بانگی ئیتلاعات کراون کە ڕۆژی مانگرتن پێویستە دووکانیان زووتر لە ڕۆژانی ئاسایی کراوە بێت.
ڕێژیم بە بانگکردن و گرتنی هاووڵاتییان و بەتایبەت ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدان لە هەوڵدایە پێش بە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵک بگری

5 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر دووکانداران و بازاڕییان لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنەکەی ٢٥ی خەرماناندا

زیادبوونی فشارەکان بۆ سەر دووکانداران و بازاڕییان لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنەکەی ٢٥ی خەرماناندا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی