تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پشتیوانی سازمانی خەبات لە مانگرتنی گشتی لە كوردستان دا

پشتیوانی سازمانی خەبات لە مانگرتنی گشتی لە كوردستان دا
تێکۆشان

هاونیشتمانیانی ئازادیخواز!
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!
بیست و پێنجی خەرمانانی ئەمساڵ، دوو ساڵ بەسەر شەهید کرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، تێدەپەڕێت و وێڕای بوونی هەزاران شەهید و قوربانی، ئەو شۆڕشە ئازادیخوازانە هەر بەردەوامە. 
شۆڕشی ژینا بڵێسەی ئاگری توڕیەیی و ناڕەزایەتی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و ئێرانە کە زیاتر لە ۴۵ ساڵە دژ بە ملهوڕی و جینایەتەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی لەئێران دا ڕاوستاون و دژ بە زوڵم زۆرداری ئەو دەسەڵاتە چەقۆکێش و دژە مرۆڤە، خەبات دەکەن.
شۆڕشی ژینا هەڵقوڵاوی ناو جەرگەی کۆمەڵگەی زۆڵم لێکراوی نیشتمانەکەمان بوو. شۆڕشی ژینا کە لە شاری سەقز و لە کوردستانەوە سەریهەڵدا، زۆری نەخایاند کە هەموو ئێرانی گرتەوەو ڕژیمی هەتا لێوارەی ڕووخان برد. ئەم شۆڕشە مەزنە دەرخەری یەکێتی و تەبایی هەموو نەتەوەو ئایین و چین و توێژەکان لەسەراسەری وڵات بە پێشەنگی ژنان و لاوانی بوێرو چاونەترس و مافویست بوو کە ژیانی ئازاد و دیموکراسی لە وڵاتی خۆیان دا بەمافی خۆیان دەزانن و بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان هەموو فیداکاریەک دەکەن. 

خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان!
زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر!

بەدڵنیاییەوە فیداکاری و خۆنەویستی ئێوەی بوێر و نیشتمان پەروەر، بێ ئاکام نابێت و خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی وڵات، هەتا بەئاکام گەیشتنی شۆڕشی ژینا، لەسەر ئەم ڕەوتە مافخوازانە بەردەوام دەبێ.
ئەگەرچی فشارەکان دەسەڵات  بۆ سەر چالاکانی سیاسی و خەڵکی تێکۆشەر زۆرتر بوەو  ئەو ڕژیم ەلەڕێگەی دەست و پەیوەندەکانی بەنیازە فشاری بەربڵاوتر  دەخاتە سەر  سازمان و حیزب و جەریانە سیاسیەکانی كوردستان و ئێران، بەڵام هەستی ئازادیخوازی لەناخی تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان قەد نامرێت و بەردەوام دەبین هەتا گەیشتن بە ئازادی یەکجاریی و  ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە ئێراندا.
 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لەدووهەم ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، هه‌روه‌ها بۆ پشتگیری و پشتیوانی داوای بانگه‌وازی رێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان، له‌ ئێران و کوردستان دا، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان ، ئەندام و لایەنگرانی سازمان لە ناوخۆ دەكات بۆ سەرخستنی مانگرتنی گشتی و داخستنی دووکان و بازاڕ لە ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی خەرمانان ۱۴۰۳ تێبكۆشن و هەروەها سەردانی مەزاری شەهیدان و خانەوادەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی لە ڕۆژی دووشەممە ۲۶ی خەرمانانی ۱۴۰۳ دا، ئەمەک، وەفا و هاوپەیمانی بۆ شەهیدانی بزاڤی مافخوازانەو ئازادیخوازی دووپات کەینەوەو هاودڵی و هاوتەریبیمان لەگەڵ خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی ماندوو نەناس و خۆنەویست لە ڕیزەکانی شۆڕش دژ بە داگیرکەری دڵ پڕ لەقین نیشان بدەین.
بێگومان لە شۆڕشی ژینادا باشتر لەهەموو کاتێک هاوکاری و هاودڵی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بۆ خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی، خۆی نواند و سەلماندی کە پیلانەکانی دژمن کار ناكاتە سەر ئیرادەی میللەتی هوشیارو چاوكراوە. دڵنیاین که دەسەڵاتی لەناخەوه ڕزیو و پوکاوی ئاخوندی لەوە زۆرتر بەرگەی ئیرادەی پۆڵایینی خەڵک و هاودڵی و تێكۆشانی هاوبەشی ئازادیخوازانی قارەمان و خۆڕاگر ناگرێ‌ و هەر وەک چۆن دەسەڵاتی پاشایەتی لە گۆڕ نرا،ڕژیمی ئاخوندیش لە گۆڕ دەنرێ‌ و دخرێتە زبڵدانی مێژووەوە.

سەرکەوێ مانگرتنی تێكڕایی و جەماوریی لە كوردستان 
بڕوخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومسیۆنی تەشكیلات

۲۳ی خەرمانان ۱۴۰۳

24 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پشتیوانی سازمانی خەبات لە مانگرتنی گشتی لە كوردستان دا

پشتیوانی سازمانی خەبات لە مانگرتنی گشتی لە كوردستان دا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی