٢٦ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی هاوبەش، حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکوان و توێژەری کۆمەڵایەتی کوردیان بە توندی مەحکووم کرد. ئەم ڕێکخراوانە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێ سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی خێرای ناوبراو دەکەن دەکەن. لەم نامەیەدا دەرکردنی حوکمێکی لەو شێوەیە نەک هەر پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی مافی مرۆڤ نییە، بەڵکو سەرکوتکردنی ئاشکراو سیستماتیکی ئازادی ڕادەربڕین و مافی ژیانە لە ئێراندا.بەگوێرەی ئەم نامەیە، "هەر لە یەکەم ساتەکانی گرتنی پەخشان، تووشی شکەنجە و توندوتیژیی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرە ئەمنییەکانیشی بووە کە بەمەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ و دروستکردنی کەیسێکی ساختە- لەوانەش هێشتنەوەی لە ژووری تاکەکەسی بۆ ماوەی چەندن مانگ و بەبێ ئەوەی مافی سەردانی خێزانەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێک هەبێت بووە.