یواف گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل، لە کاردانەوە بە کوژرانی سێ هاووڵاتیی ئیسرائیلی لە هێرشێکدا ڕۆژی یەکشەممە، ڕایگەیاند کە چالاکییەکانی سپای ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا چڕتر دەبێتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، گالانت بە زمانی عیبری نووسیویەتی حکوومەتی ئێران هەوڵدەدات تیرۆر بگەیەنێتە سنوور و خاکی ئیسرائیل. جەختیشی لەوە کردەوە كە ئیسرائیل لە هەر شوێنێک ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ کردەوە تیرۆریستییەکان بکات.
هەروەها بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل به ئاماژه بەو ڕووداوه ڕایگەیاند که وڵاتەكەی به ئایدۆلۆژیای کوشندەی "میحوەری خراپه" به ڕێبەڕیی رژیمی ٸێران دەوره دراوه .
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە سێ هاووڵاتیی ئیسرائیلی بە تەقە لە دەروازەی سنووریی ئالن بی لە نێوان کەرتی ڕۆژئاوا و ئوردن کوژران...