سەرەڕای ئەویکە ڕژیم لە ڕۆژانی نزیک بوونەوەی ساڵیادی دووهم ساڵەی شەهید کرانی ژینا ئەمینیدا، گیران و سەرکوت چالاکانی مەدەنی و دانانی کامێرا لە کۆڵان وشەقامەکانی شارو و شارۆچکەکانی زیاد کردووە، هەلیکۆپتەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانیش لە بەرزایییەکی زۆر نزمدا لە پاڕێزگای سنە دەبیندرێ کە ئەمەیش ترسی ڕژیم لە ناڕەزایەتیە و ڕاپەڕینە سەرانسەریەکانی خەڵکی ئێران وکوردستان نیشان دەدات.