تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

تێکچوونی تەندرووستی زیندانیانی زیندانی کەرەج

تێکچوونی تەندرووستی زیندانیانی زیندانی کەرەج
تیکۆشان

بە پێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی هەینی ١٦ی خەرمانان١٤٠٣، زیندانیانی زیندانی ناوەندیی کەرەج بە هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە تەندرووستیان تێک چووە و  هەموویان تووشی  ئازاری دڵی توند و سکچوون و ڕشانەوەیان بوون.
لە کاتێکدا جەستەی  زیندانییەکان ئاوێکی زۆریان لەدەستداوە و بەپەلە پێویستیان بە ئاوی خواردنەوە هەیە، بەڵام زیندانەکە هیچ ئاوێکی نییە بۆ ئەوەی زیندانییەکان بەکاری بهێنن، تەنانەت کۆگای زیندانیش ئاوی نییە بۆ دابینکردنی زیندانییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە  زیندانیان بەپەلە پێویستیان بە سیرۆم و دەرمان هەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندان هیچ ڕێوشوێنێکیان بۆ دابینکردنی چاودێری پزیشکی و ئاوی سەلامەت بۆ زیندانییەکان نەگرتووەتەبەر و  ژیانی هەزاران زیندانی لە مەترسییەکی گەورەدایە.

11 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تێکچوونی تەندرووستی زیندانیانی زیندانی کەرەج

تێکچوونی تەندرووستی زیندانیانی زیندانی کەرەج

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی