ئەمیر سەیدی، چالاکی کورد و خەڵکی مەهاباد کە ساڵی ڕابردوو گیرابوو و ٣ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ تێپەڕ دەکات، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم تەنانەت دوای کۆچی دوایی باوکی لە مافی مەرەخەسی بێبەشیان کردووە.
ئەمیر سەیدی، سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستیی خۆی و کۆچی دوایی باوکی، لە لایەن بەڕێوەبەری بەندیخانە و بە فشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە وەرگرتنی مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم فشارەی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ناوبراو لەکاتێکدایە کە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە پێی وتراوە کە خانەوادەکەی دەتوانن بە دابینکردنی بارمتە مافی مەرەخەسیی بۆ وەرگرن.