ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئورووپایی بڵاوی کردۆتەوە کەرژیمی ئێران بەم زووانە مووشەکی بالیستیک دەگەیەنێتە ڕووسیە. ئەم بەرپرسانە کە ناویان نەهاتووە، کارێکی لەو شێوەیەیان بە "پێشهاتێکی مەترسیدار لە شەڕی ڕووسیە دژی ئۆکراینیا" زانیوە. ئەم کارەی رژیم لەوانەیە سزای زیاتری یەکێتیی ئورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەدواوە بێت.