تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

هەتاو ئەکرەمی سزای هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەتاو ئەکرەمی سزای هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
تیکۆشان

هەتاو ئەکرەمی، هاووڵاتیی خەڵکی تیکاب و ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان کە دانیشتووی شاری بۆکانە، لە لایەن دەزگای  گەندەڵی دادوەری رژیمی ئێرانەوە سزای هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دژایەتیکردنی لەگەڵ ئەو بڕیارە دۆسیەکەی ئاراستەی دادگای شۆڕشی ورمێ کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم دواییانەدا هەتاو ئەکرەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵ و دانیشتووی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی بێدادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت" سزای هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. حوکمی ناوبراو بۆ پێبژاردنی پارە گۆڕدراوە. هەتاو ئەکرەمی، ئامۆزای مێهران ئەکرەمی لە گشرهیدانی شۆرشی ژینا، لە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردان و لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی سەرکوتگەری ئیتلاعاتی ورمێ بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی ئینگیجەی سەر بە شاری بۆکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی گیراوە.
ئەم هاووڵاتییە دوای ٢٥ ڕۆژ گرتن لە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی شەش ملیاری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرابوو.

3 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەتاو ئەکرەمی سزای هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەتاو ئەکرەمی سزای هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی