سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلان دانانی ڕژیم لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە بەپێی ئامارە ناوخۆییەکان، لەئێستادا زیاتر لە ٧٩ هەزار و ٥٦٠ کەس لەو پارێزگایە بێکارن.
ڕێژەی بێکاری لەپارێزگای کرماشان، لەساڵی ڕابردوودا، نزیک ۱۲% بوە، کە لەدوای سیستان و بەلووچستان پلەی دووهەم و زۆرترین ڕێژەی بێکاری لەئێراندا هەیە.
ڕێژەی بێکاری لەساڵی ڕابردوودا ٧.٧ بوو، کە ئەوەش جیاوازی ٤.٣%ی لە ڕێژەی بێکاریی پارێزگاکە لەهەڵسانگاندنی وڵات دا نیشان دەدات.