تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

كوژرانی ٦ بارمتەی ئیسڕائیل لە لایەن حەماسەوە

كوژرانی ٦ بارمتەی ئیسڕائیل لە لایەن حەماسەوە
تیکۆشان

سپای ئیسرائیل ناسنامەی ئەو شەش بارمتەی بڵاو کردەوە، کە لە تونێلێکی شاری ڕەفەح بە کوژراوەی دۆزراونەتەوە و ڕاشیگەیاندووە "کەمێک بەر لە گەیشتنی سەربازەکانمان ئەو شەش بارمتەیە گولـلەباران کرابوون".
دانیال هاگاری، وتەبێژی سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "توانیمان ناسنامەی ئەو شەش بارمتە ڕفێندراوەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ئاشکرا بکەین کە بە دەستی چەکدارانی حەماس کوژراون".
وتیشی: بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەنێو یەکێک لە تونێلەکانی شاری ڕەفەحی باشووری غەززە تەرمی هەر شەش بارمتەکەیان دۆزیوەتەوە کە یەکێکیان هاووڵاتییەکی ئەمەریکییە.
وتەبێژەکەی سپای ئیسرائیل دەڵێت: پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە بارمتەکان لە ماوەیەکی کورت بەر لەوەی بدۆزرێنەوە، لەلایەن چەکدارانی حەماس گولـلەباران کرابوون. هەروەها ناتانیاهۆ، رایگەیاند بەوانەی کە دیلەکانی ئێمەیان کوشت، دەڵێم: خوێنی ئێوە دەڕێژین، بێدەنگ نابین و ئارام ناگرین، لە هەر شوێنێک بن بەدوای ئێوەدا دەگەڕێین و وڵامتان دەدەینەوە.

6 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كوژرانی ٦ بارمتەی ئیسڕائیل لە لایەن حەماسەوە

كوژرانی ٦ بارمتەی ئیسڕائیل لە لایەن حەماسەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی