ئیجلال قەوامی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی شاری سنە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی "لەلایەن کەسانی دیاریکراوەوە" بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەری.
ئەم ڕۆژنامەنووسە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی لەسەر تەختی نەخۆشخانە ڕایگەیاند کە لە بەشی ناوەوەی بریندار بووە.
لە ساڵانی ڕابردوودا، ئیجلال قەوامی بە هۆی چالاکییەکانییەوە، چەندین جار ڕووبەڕووی دۆسییەسازی و تۆمەتی جۆراوجۆر لە لایەن سیستەمی دادوەریی گەندەڵی رژیمی ئاخوندی و دەزگا ئیتلاعاتییەکان بووەتەوە.