تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گەرمبوونی زەوی

گەرمبوونی زەوی
ئامادە کردن: هادی ڕەحمانپەنا

زەوی ناوی هەسارەیەکە کە ئێمە لەسەری دەژین.

 

 بە پێی توێژینەوەکان، تەمەنی نزیک ٤.٥٤ ملیارد ساڵە. سێهەمین هەسارەی نزیک بە خۆرە و ١٤٩،٥٩٧،٨٩١ کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە. واتە ڕێک ئەو جێگەیە کە بووەتە هۆی پێکهاتنی ژیان و ئێستا شوێنی ژیانی ٧.٤ ملیارد مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری دیکەیە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆربەیەک لە زانایان بڕوایان وەها بووە ئەم هەسارەیە ڕوو لە گەرمبوونە و ئەمە مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر بوونەوەرانی سەر زەوەی.
ئاخۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوی دەبێتە هۆی کارەساتێکی ژینگەیی? بە پێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی نەشناڵ جیۆگرافیک، حەوت ڕاستی سەبارەت بە گەرمبوونی زەوی هەیە:
١. زەوی گەرمتر بووە: پلەی گەرمیی مامناوەندیی زەوی ساڵ بۆ ساڵ کەم و زۆر دەبێت، بەڵام بە گشتی پلەی گەرمیی زەوی لە ٥٠  ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە.
٢. هۆکاری ئەم دیاردەیە ئێمەین: کەربۆن دی ئۆکساید، زەوی گەرم دەکات کە لە چاو ٥٠  ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی لەناو هەوادا ٥٠ % زیادی کردووە.
٣. ئێمە لەم ڕاستییانە دڵنیاین: زیاتر لە ٩٧%ی زانایانی بواری کەشوهەوای زەوی پێیان وایە بڵاوکردنەوەی دی ئۆکسایدی کەربۆن لە لایەن مرۆڤەوە بووەتە هۆی ئەم دیاردەیە.
٤. سەهۆڵەکان خێرا دەتوێنەوە: بە هۆی توانەوەی سەهۆڵەکان تا ساڵی ٢١٠ ٠  ڕووبەری ئۆقیانووسەکان زیاتر لە ٩٠  سانتیمەتر هەڵدەکشێت.
٥. لە ساڵی ١٩٨٠ ەوە تا ئێستا ڕێژەی ئەو کارەساتانە کە پەیوەندییان بە کەشوهەواوە هەیە، سێ بەرانبەر بووە.
٦. بوونەوەرەکان هەر ئێستاش وردە وردە خەریکی لەناوچوونن.
٧. ئێمە دەتوانین بەر بەم کارەساتە بگرین: بۆ نموونە دەتوانین لە وزە جێگرەوەکان کەڵک وەربگرین.

سەرچاوە:
www.nationalgeographic.com/magazine/2017/04/seven-things-to-know-about-climate-change/

  •  

2 ساڵ و 25 ڕۆژ و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەرمبوونی زەوی

گەرمبوونی زەوی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی