تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران و کوردستان

 بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران و کوردستان
تێکۆشان

ڕۆژێ سێ شەممە 3ی ڕەشەممە، لە سەر داوای شۆرای هاوئاهەنگی فەرهەنگیەکانی ئێران، مامۆستایان و فەرهەنگیە خانەنشینەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستان، بە شێوەی سەرانسەری لە بەرانبەر ئیدارەی فێرکاری و پەوەردەیی شارە جیاجیاکان و هەروەها لە تاران لە بەرانبەر شۆرای ڕژیم، بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.

لەو خۆپیشاندانانەدا دوو کەس بە ناوەکانی سوڵماز فەیزوڵا زادە، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ناوەندی سنفی مامۆستایانی پارێزگای ئەلبورز و حەسەن بەهامین، مامۆستا و چالاکی سنفی دانیشتوی یاسوج، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنوسی بەهامین نادیارە. مامۆستایان و فەرهەنگیەکان بە وتنەوەی دروشم دژی ڕژیمی ئاخوندی، ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە دەسەڵاتداران و گەندەڵی ئاخوندان، پێشێلکردنی مافەکانیان، چەواشەکاریەکانی ڕژیم، بەردەوامیان بەو خۆپیشانانەدا ئەدا. داواکاری مامۆستایان لەو خۆپیشاندانانەدا بریتی بوون لە بەڕێوەچوونی تەواوی یاسای پلەبەندی فەرهەنگیەکان لەسەر کار و هەروەها یەکسان کردنی موچەی خانە نشیان، بە فەرمی کردنی ئەو مامۆستایانەی بە کاتی دامەزراون، ئەو کەسانەی خزمەتگوزاری فێرکاری، وانەبێژانی کەم خوێندەواری(نهضت)و مامۆستایانی پێش سەرەتایی، پێدانی پاداشتی کۆتایی خزمەتی فەرهەنگیەکانی ساڵی 1400، چاکسازی موچەی هێزەکانی خزمەتگوزاری، بەڕێوەبردنی ئەسڵی 30ی یاسای ئەساسی، ئازادکردنی مامۆستایانی بەندکراو، فێرکاری خۆڕایی و کوالێتی بەرز بۆ قوتابیەکان، پێدانی بیمەی قوتابیەکان و هەروەها بەڕێوەچونی وانە دەرسیەکان بۆ کەمتر لە 16 قوتابی.


2 ساڵ و 7 ڕۆژ و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران و کوردستان

بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران و کوردستان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی