ئیلهام ئوستادی، چالاکوانی بالووچ ،تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئێرانشار لە سیستان و بەلووچستان کە لەم دواییانەدا بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی ڕژیمی ئاخوندیەوە لە چابەهار بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم درا.
ئیلهام ئۆستادی، مامۆستای تایبەتی زمانی ئینگلیزی، پێشتر لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی نارەوای "تێکدانی بیروڕای گشتی" سزای غەرامەکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.