ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدە، چارەنووسی ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان قادری تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەحمان قادری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پیرانشار گیرا.
رەحمان قادری، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "ئەندێزێ" سەر بە شاری پیرانشارە.