تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

خەرمانان مانگی وەرچەرخان لە خەباتی راستەقینە بۆ ئازادی نیشتمان

خەرمانان مانگی وەرچەرخان لە خەباتی راستەقینە بۆ ئازادی نیشتمان
ڕێزان شەهیدی پەنا

خەرمانان مانگی وەرچەرخان لە خەباتی راستەقینە بۆ ئازادی نیشتمان

سازمانی خەبات پڕە لەگیانفیدایی و خاوەن مێژووی درەوشاوەیە، کە لەسەر دەستی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی، ڕێبەری نەتەوەیی گەلی کورد و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی وەک مامۆستا سەید خەلیل شەریفیان، مامۆستا خدرعەبباسی و شەهید مامۆستا عەبدوڵڵا ئارام لەپێناو گەیشتن بە ئامانجێکی پیرۆز، کە ئازادی و ڕزگاری بۆ نەتەوە و نیشتمانی خۆشەیستمان کوردستانە، دامەزرا. 
دامەزرانی سازمانی خەبات، پێویستییەکی گرنگ لەو سەردەمەدا بوو، لەو هەلوومەرجە هەستیارەدا ناوی پێشمەرگە ترسی خستوە دڵی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران و وەک مەترسیەکی جیددی دەیانبینی. بۆیە رژیم بە پراکتیکێک و سیاسەتێکی قێزوەن، هەوڵی دا دووبەرەکێ دروست بکات و هەم پێشمەرگە بە کافر ناوبەرێت و هەم هێزێک لەخۆفرۆشەکان بەناوی پێشمەرگەی موسوڵمان راسپێرێت کە شەڕی دژ بە پێشمەرگە قارەمانەکان بکەن. بویە لەبڕیارێکی دژە مرۆڤانەدا، فەرمانی جیهاد و کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی کوردی داو هێرشی کردە سەر کوردستان.
لەو هەلوومەرجەدا کە پیلانێکی وەها نامرۆڤانە لەئارادا بوو، دامەزراندنی هێزێکی نەتەوەیی و ئیسلامی کە بەرپرچی ئەو حیلەی رژیم بداتەوە، زەرورەتێکی حاشا هەڵنەگر بوو کە وەک ئاماژە کرا رێکخراوی نەتەوایەتی و ئیسلامی خەبات کە خاوەن بیرو بۆچونێکی جیاواز و سیاسەتگەلێگی گشتگیر بوو، بەڕێبەری مامۆستا سەید جەلال حوسەینی راگەیندرا.
مامۆستا سەید جەلال حوسەینی کە هەر لەتەمەنی لاویەتیەوە ڕێگەی خەباتی هەڵبژادو ئەزموونی بەشداری چەندین ساڵەی لەرەوتە سیایەکان دا بوو، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە بناغەی باوڕی لەسەر لەخۆبردوویی، خۆنەویستی و فیداکاری بۆ نەتەوە نیشتمان دانابوو، زۆر بەتەواوی ئەرکی رێبەری و بەرپرسایەتی سازمانی خەباتی بەڕێوە دەبرد. بویە  قەد تێکەڵ بەشەڕی، زیادی خوازی، شەڕ بۆ دەسەڵات، براکوژی و ئەو چەشنە پەراوێزانە نەبوو، وە کاتێکیش خەڵخاڵی وەعدەی رێبەری کوردستانی پێی دا، بەبێ تەموح و چاوبرسیەتی بۆ دەسەڵات، بەڕژیمی راگەیاند کە هەتا ستاندنەوی مافی گەلی کورد و سەرکەوتنی یەکجاری لەخەبات دژ بەداگیرکەر ناسرەون. مامۆستا سەید جەلال زۆر سەرکەوتوو بوو لەبارهێنان و پەروەردەی پێشمرگەو کەم نین کەسانێک کە لەئێرانی داگیرکراو خۆێندەواری کەمیان بوەو ئێستا لەسەر ئەو پەروەردانەی کە کراون، ئەسبی شەرەفیان لەگونبەدی گەردون پەڕاندۆتەوە. کە ئەو رەوتە هەتا ئێستەش بەردەوامەو پەروەردەکران لەسازمانی خەبات دا گرنگی تایبەتی هەیە.
فیداکاری و قارەمانەتی خاوەن باوڕانی رێبازی سازمانی خەبات هەمیشە جێگەی شانازیە، تەنانەت له ئاست هەموو ئەو تەبلیغاتەش کە دژی سازمانی خەبات دەکراو دەیانکوت كە چۆتە پاڵ حیزبی بەعسی عێراق، بەڵام دەركەوت كە ئەوە سازمانی خەبات بوو کە پاك و کەم وێنەیە لەهەڵوێست و تەعامولی لەگەڵ حكومەتی عێراق و تەنانەت لەو کێشەو بەردانەدا چەند بەرپرسی سازمانی خەبات لە لایەن حكومەتی عێراقەو زیندانی كرابوون.
سازمانی خەبات هەمیشە باوڕی بە دیموکڕسی بوەو پێی وایە کە باشترین رێگە بۆچارەسەر کردنی کێشەکان، پێوەرەکانی دیمۆکراسیە. بەڵام هەر لەو پەیوەندیەدا، لەسەر ئەو باوڕەیە کە دانوستان لەگەڵ رژیمی ئاخوندی کە هیچ باوڕێکی بەمافی نەتەوەکانی ئێران نیە، جگە لەزیان هیچ دەسکەوتێکی نابێ و ئەو هەموو ترۆری سەرکەردەو پێشمەرگانە کە لەمێژووە پڕشورەییەکەیدا تۆماری کردوە، باشترین بەڵگەیە.
باوەر بە هاوكاری و یەکڕیزی و یەكدەنگی و بەردەوام بوون بە پەیمان و بەڵێن لەدۆستایەتی و هاوكاری لەگەڵ هێزە تێكۆشەرە ئێرانی و كوردستانیەكان لە سەر بنەمای رێزی بەرانبەر و دانپێدانان بە مافی ڕەوای گەلی کورد یەکێکی دیکە لەهەڵوێستە واقعگەرایانەی سازمانی خەباتە کە بەدڵنیایەوە لێوانلێوە لە سداقەت و راستی.
لەسەنگەری پێشەوە بوون و فەرماندەیی بەرپرسانی سازمان وەک ڕۆڵەکانی جەنابی ماموستا سەید جەلال و دانی قوربانی لەپێناو شۆرش و سازمانی خەبات کە ئەویش شەهید عەبدولكەریم كوڕە گەورەی جەنابی ماموستا، رێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو، یەکێکی دیکە لەو بەڵگانەیە کە مێژوو ناهێلێت کەس حاشای لێ بکات. شەهیدی سەرکردە شەهید سەید عەبدولکەریم بە لیهاتوویی و لێبڕاوەیی و وەك پێشمەرگەیێكی قارەمان لەریزی پێشەوەی خەبات بوو، وە وەک فەرماندەو سەركردەیێك كە دژمنی دڕندەی بەچۆكدا هێنا و بەخوێنی خۆی سەنەدی وەفاداریی و  باوەڕ بەخەباتی واژۆ كرد و وانەی خونەویستی و سداقەت و مەردایەتی بۆ هاورێ و هاورێبازانی بەجێ هێشت. 
مامۆستای لەدڵان زیندوو، باوەڕی وابوو کوڕەکانی خوی دەبێ لەپێشەوەی جەولە و بەرگرییەکان لەبەرانبەر دژمن بن و فەرموویەتی ئەو کاتانەی کورەکانی خۆم لەپێشەوە نین زیاتر هەست بە غەمباری و نیگەرانی دەکەم.

ئەوە نەهێنی گرێدانی پێوەندی دڵ و هەستەكانە و نیشاندانی ئەوپەڕی سداقەتە هەتا ئاستێک جگەرگۆشە بەخشین، كە لوتكەی بەخشەندییە و لەسەرووی خۆبەخشینیشەوەیە، بێگومان رێژە و واتای باوەڕو فیداكاریی و راستگۆیی بەرزدەكاتەوە و پێوەرە باوەكانی ڕێگەی شۆڕش زۆرتر و زۆرتر دەکات بۆ ئێمەی خەباتی.
شەهید عەبدولکەریم لە دوای تۆمار كردنی دەیان قارەمانەتی كەم وێنە لەبەرەكانی شەڕی چەكداری لەبەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندی لەگەڵ دوو هاورێی قارەمانی تری  ٢١ی خەرمانانی ١٣٦٦ تێكەڵ بە كاروانی شەهیدان دەبێ. هەروەها سکرتێری گشتی ئێستای سازمانی خەبات کاک بابە شێخ حوسەینی لهمەیدانی جەنگی سیاسی و پیلانگێریەکانی ڕژیم کە بەردەوام کەوتۆتە بەر پەلامار بەڵام بە بوونی دنیایەک زام لە سەر جەستە، زۆر لێهاتوانە و بەهزری پێشمەرگانەو لەهەموو کاتە سەختو دژوارەکاندا لە سەنگەری پێشەوەدا وەستاونەتەوە، هەر بمێنی بۆ سازمانی خەبات و گەلی زوڵم لێکراوی کورد و یادو ناوی ماوەستای پایەبەرز و یادی هەموو شەهیدانی سورخەڵاتی سازمانی خەبات و کوردستان بەخێر و ڕۆحیان شاد.
لە بەرەبەری ۵ی خەزمانان، یادی ٤٤ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات لەهەموو تێکۆشەران و هەڵسوڕاوانی ڕێبازی سازمانی خەبات و خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەین.

3 مانگ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەرمانان مانگی وەرچەرخان لە خەباتی راستەقینە بۆ ئازادی نیشتمان

خەرمانان مانگی وەرچەرخان لە خەباتی راستەقینە بۆ ئازادی نیشتمان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی