ەپێی ڕاپۆرتی "حال وش"، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە بەلووچانە بەم شێوەیەیە: ڕامین شا بەخش تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی محمد، ئیسماعیل بەراهویی، ئیدریس گومشادزەهی، تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی یوسف، غەفوور گەرگیج، حارس بەلووچ، عەلی لجەیی ، یاسر زەفەر نارۆیی کوڕی عەبدولسەمەد و تەمەن ٢٠ ساڵ و ڕەحمەتوڵڵا کەبدانی کوڕی ئیسماعیل و ئەحمەد میربەلووچزەهی تەمەن ٢٨ ساڵ و ئیبراهیم کەبدانی کوڕی نەزەر و محەممەد عالیزەهی.
بەکرێگیراوانی ڕژیم لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی زاهیدان لەوان گەڕەکەکانی کەوسەر، بەعسەت، موشتەرەك، خەیام، خوڕەمشار، کەشاوەرز، کەریماباد و مودەرس، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی بەلووچیان دەستبەسەر کرد