کۆمه‌ڵانی تێکۆشه‌ری کوردستان!
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان!
٤٥ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌کاتێک دا که سه‌رکردایه‌تی کورد و بزوتنه‌وه ڕه‌واکه‌ی، لەسەروویانەوە مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی، رێبەری هەیئەتی دانووستانی کوردستان، ده‌یانهه‌ویست له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئاخوندی، به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ده‌ستبێنن و له‌ڕێگه‌ی ئاشتی و پێکه‌وه ژیانه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئاخوندی دا بکەن، ئەو دانوستانە بەهۆی فرت و فێڵ و لاری ڕژیمی ئاخوندی ئێران، بەئاکام نەگەیشت و له ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، خومه‌ینی ڕووی ڕاسته‌قینه‌و دڵی پڕ له‌قینی خۆی به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان، به فه‌توایی جیهاد دژ به خه‌ڵکی کوردستان خسته ڕوو.
فتوای جیهاد لە دژی خەڵکی کوردستانی ئێران، تەنیا بە تاوانی داواکردنی مافە رەواو سەرەتاییەکانی خه‌ڵکی کورد، قۆناغێکی تاڵ و کارەساتباری لە دیرۆکی خەباتی خەڵکی کوردستان دا ده‌ست پێ‌کرد و خومه‌ینی جه‌لاد به‌ده‌رکردنی ئه‌و فتوایهو گوتنی ” اشدا علی الکفار رحمها بینهم”، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ ئاشتی درابوو، بۆ هه‌تایه لهگۆڕناو وه‌ڵامی دەنگی ئاشتیخوازانەی خه‌ڵکی کوردستانی لە رێگەی ئاسن و ئاور و باروت و کوشتن و ئیعدامکردنی ڕۆڵه‌ی کورد و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی شوناس و زمان و کلتور و له‌ناوبردنی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دایه‌وه.
خەڵکی کوردستان خۆڕاگریێکی کەم وێنەی مێژووییان له‌به‌رانبه‌ر به هێرشی ناڕه‌وایی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم نواند که له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمكاناته‌ی كه له‌رژیمی سه‌رکوتگه‌ری پاشایه‌تی وه‌ك میرات بۆی به‌جێ مابوو دژ به خه‌ڵکی کوردستان به‌کاری هێنا. خه‌ڵکی کوردستان لە رێگەی جۆراوجۆره‌وه، بەرپرچی ئەو حوکم و هێرشە دڕندانەیان دایەوەو نه‌یانهێشت وا به‌ئاسانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ئاخونده‌کان زاڵ بێ به‌سه‌ر کوردستان دا و مقاومت دژە بە فەرمانی ٢٨ی گه‌لاوێژیان کرده رۆژی خۆراگری نەتەوەیی دژ بە زوڵم و زۆرداری و قۆناغێکی نوێ له دیفاع لە نیشتمانیان، به ڕێبه‌رایه‌تی مامۆستا شێخ جەلال ده‌ست پێ‌کرد و بڕیاری خۆڕاگری‌و وه‌ستانه‌وه و پاراستن له کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بووە بڕیاری هەموو نیشتمانپەروەرانی کورد.
بەداخەوە ئاکامی ئەو شەڕە داسەپاوە کارەساتێکی دڵ هەژێنی مرۆیی لێکه‌وته‌وه کە تێیدا بە سەدان ژن و منداڵ و گەنج و پیری کورد لەزۆربەی شار و دێهاتەکانی کوردستان بوونە قوربانی و شەهید کران. جینایەتی کەم وێنەی وەکوو جینۆساید و کوشتاری بەکۆمەڵ لە، قارنە، قەڵاتان، سەراۆقامیش، وسووکەند و... هتد، تیرباران و ئیعدامی بەکۆمەڵی خەڵکی بێ تاوان و سڤیل لە سنە، سەقز، پاوە، مەهاباد و زۆر شار و ناوچەی کوردستان و بەسەپاندنی ئابڵوقەی هەمە لایەنە لەسەر گەلی کورد و زۆر تاوانی قێزەونی نامرۆڤانەی دیکە، بوونە هۆی ئەوەی کورد و کوردستانیان بەگشتی زیانی زۆری رۆحی، گیانی و مادی لێیان بکەوێ. خەلخاڵی جینایەتکار وەک حاکمی شەرعی خومەینی لە کوردستان دەستی بە کۆمەڵکوژ و ڕەشەکوژ کردنی لاوان و خەڵکی بێتاوانی کورد کرد و سه‌دان جینایه‌تی دژه ئینسانی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کورد ئه‌نجامدا.
لەماوەی هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکان بۆ کوردستان و لەو قۆناغە سەختە دا پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات سینگیان کردە قەڵغانی گەلەکەیان و بەگژ سپای پۆشتە و پەرداغی خومەینیدا هاتنەوە و بەڕێبەرایەتی مامۆستا سەیید جەلالی حوسەینی خۆڕاگری و قارەمانی کەم وێنەیان ئەنجامدا. بەتایبەت لە تێکشاندی هێزی گاردی جاویدان (سپای قودس) وانەیێکی کەم وێنەیان بە دەسەڵاتداران دا‌و لەدوای ئەو جەنگە کەم وێنەیە خومەینی ناچاربوو لە رادیۆ تاران بڵێ "خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست" و سەر لەنوێ بانگەشەی فریوکارانەی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە بەرز بکاتەوە. ئه‌م خۆڕاگریهیی خه‌ڵکی کوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات له كوردستانه‌وه دەبیسترا و به گوێی خه‌ڵكی هه‌موو ئێران و جیهان ده‌گه‌یشت. ئەو خۆراگرییە که ماوه‌ی كه‌متر له ٣ مانگی خایاند خومه‌ینی ناچار به‌وه کرد که دووباره هه‌وڵ بدات له ڕێگه‌ی فێڵ و فریوكاری دەرفەتێکی گونجاوتر به‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی، بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌ته‌واوی دامركێنێته‌وه.
هێرشی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ی کۆچی خۆری و ئه‌و فه‌توا ناڕه‌وا و دژه ئینسانیانه‌ی خومه‌ینی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان رووداوێكی كتوپڕ نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێك بوو له‌پلانه‌كانی خومه‌ینی و هاوبیرانی به‌مه‌به‌ستی تێکشکاندنی شۆڕشی ئێران و ناچار كردنی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو بۆ ملكه‌چ كردن له به‌رانبه‌ر رژیمی نه‌گریسی ئاخوندی و ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه و به‌م شێوه هه‌ر چه‌شنه ئازادی و بزوتنه‌وه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی کرانه ئامانج و سنووره‌کانی ئازادی و دیموکراسی له‌خه‌ڵکی ئێران و کوردستان به‌ته‌واوی داخران.
چل و پێنج ساڵ دوای ئەو ڕۆژە و لەگەڵ بەردەوامیی فشارە هەمەچەشنەکان، لەگرتن و کوشتن و لەسێدارەدان و ئێعدام و هەڵاواردنی سیستماتێک، گەلی کورد و بزووتنەوە ڕەواکەی لە کوردستانی ئێران، هەروا پێداگری لەسەر بە دەستهێنانی مافە سیاسی، ئابوری و فەرهەنگیەکانیان و ڕژیمی نه‌گریسی ئاخونده‌کانیش ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ڕووخان نزیک ده‌بێته‌وه. رژیمە خوێنڕێژەکەی خومەینی، وێڕای دیکتاتۆری و زه‌وت کردنی ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان و کوشتن و ئیعدامکردن له‌ناوخۆدا، بەهۆی سیاسەتی هەڵە و چەوتی و بەرێوەبەریی ناکارامە و گەندەڵی ئیداری‌و بە فیرۆدانی داهات و سەرمایەی گشتی، تەرخان کردنی سەرمایەی گشتی بۆ پشتیوانی لە ترۆریزم، کاری ئاژاوەگێڕانە و دەستێوەردان لەوەڵاتان، هەوڵدان بۆ وەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی، پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی و دامەزرانی ئورگانی جیاجیای سەرکوتگەرانە و دژە خەڵکی، لەراست ویست و داواکانی خەڵکی کوردستان و ئێران بێ توانا و دۆش داماوە و هاوکات دەیان قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری خولقاندووەو ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێرانی تووشی دۆخێکی قورس و حەستەم کردوە.
ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی له باری سیاسی و دیپلۆماسیەوە لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە تەریک و گۆشەگیرتر کراوەو وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدی بۆ سه‌ر ئاشتی و دیموکراسی چاوی لێ ده‌کرێ. لەوەها کاتێکدا کە رژیم هەموو هەوڵێک بۆ مانەوەو پەنا بۆ هەر ئامرازێک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پر لەتاوانکاری خۆی دەدا، کۆمەڵانی خەڵک بە رووبەرووبوونەوە و نارەزایەتی بەرین و راپەرینی جیددی جەماوەریی لەبەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەدا خۆڕاگری دەکەن و پشتیوانی جیهانی به‌ده‌ست دێنن و ئه‌م ڕژیمه‌یان گه‌یاندۆته لێواری دارووخان و لەبەر یەک هەڵوەشانەوە.
لە ٢٨ی گەلاوێژدا نەتەوەکەمان و بزوتنەوەکەی و سازمانی خەبات، لە مقاومەت و خۆڕاگری لەبەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندی و روخانی یەکجاری ئه‌و ڕژیمه و کۆتایی هەموو چەوسانەوەیەکی نەتەوەیی و هێنانەدیی دێموکراسی و ئازادی لەخەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێ.
جارێکی دیکە هەزاران نەفرین بۆ خومەینی و هاوباوەرەکانی و هاوکات سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو شەهیدانە دەنێرین کە بەخوێنی خۆیان سەنەدی حەقانیەتی بزوتنەوەی مافخوازانەی کوردیان مۆر کرد و بوونە سەرمەشق و چۆڵەچرای رێی رزگاری کوردستان.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی گەلی کورد
بڕوخێ ڕژیمی نه‌گریس و دیکتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران / کومیته‌ی ناوه‌ندی
۲۸‌ی گەلاوێژ ١٤٠٣