ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە ئەنجامی هێرشی هێزە ترۆریستیەکانی ئیتلاعات لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی، گیراوەو بۆ شوێنی نادیار گواستریەوە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە خانوادەی گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد، گەلاوێژ بەرگدوورە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لە شەقامی باغی شایگان، هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات بە چوار ماشین گەمارۆیان داوە و گرتوویانە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەکی ورد لە هۆی گرتنی ناوبراو و تۆمەتی وەپاڵنراو بۆ سەر ئەم خاتوونە مەهابادیە لەبەردەست دا نیەو بەدواداچوونی خانوادەکەی، هیچ ئاکامێکی نەبووە.