تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی پێج ئەندامی ڕژیمی ئاخوندی لە سوریە

کوژرانی پێج ئەندامی ڕژیمی ئاخوندی لە سوریە
دەنگی خەباتی کوردستان

چاوەدێری مافەکانی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند، پێنج میلیشای سەربە ڕژیمی ئاخوندی لە سووریە لە هێرشێکی دڕۆنیدا لە پارێزگای دێرەزوور کوژراون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هەواڵدەریی فەرانسە بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە نووسیویەتی لەم هێرشەدا ئۆتۆمبێلێك کە گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێرانی هەڵگرتبوو لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریە کراوەتە ئامانج.
هەروەها هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەزاری دوو سەرچاوەی ئەمنییەتییەوە، کوژرانی پێنج کەسی لەم هێرشەدا راگریاند.
 ئەو شوێنە چەندین جار لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لەو وڵاتانە بەرپرسیارییەتی ئەم هێرشەیان لەئەستۆ نەگرتووە.
هەروەها چاوەدێری مافەکانی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەتێکهەڵچوونەکانی نێوان میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران و هێزەکانی دێموکراتیکی سووریە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، لانیکەم ١٦ کەس کوژراون.

3 مانگ و 11 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی پێج ئەندامی ڕژیمی ئاخوندی لە سوریە

کوژرانی پێج ئەندامی ڕژیمی ئاخوندی لە سوریە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی