ئەکانتی ئینستاگرامی نەرگس محەممەدی، بەبڵاو کردنەوەی بابەتێک لەپەیوەندی بە بەردەوامی هەڵمەتی نا بۆ ئێعدام نوسیویەتی:
بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین، ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی گەلاوێژی ۱۴۰۳، لەناڕەزایەتی و کاردانەوە ب لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، بەندکراوی سیاسی و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی بەندکراوان لە بەندیخانەی قزڵحسار، لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ۲۹ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحسار و ناوەندی کەرەج، هاوتەریب لەگەڵ سێشەممەکانی بەبێ ئیعدام، مان لە خواردن دەگرین.