تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی و برینداربوونی دوو کۆڵبەر

کوژرانی و برینداربوونی دوو کۆڵبەر
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ئێوارەی هەینی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێك بە ناوی "محەممەد خالیدی"، خەڵکی گوندی "چی چۆران" لە سنووری بانە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت کوژرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرە لە نزیک سنووری سەیرانبەندی شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراوە.
تەرمی ئەو كۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە و تا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.هەروەها ڕۆژی هەینی، ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ئەرسەلان سەفیاری،، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی گەزگەزکی  کوردستانی  ئێران لە کوێستانی گوندی زینوەی سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران لەسەر سنوور بەهۆی تەقینەوەی مینەوە قاچی بریندار بووە.
بریندارەکە بۆ چارەسەری گەیەندراوەتەوە بنکەی تەندروستیی حاجی ئۆمەران و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کراوە

7 مانگ و 19 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی و برینداربوونی دوو کۆڵبەر

کوژرانی و برینداربوونی دوو کۆڵبەر

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی