رۆژی پێنج شەممە ١٨ی گەلاوێژ ١٤٠٣، دادە خاتون کەرەمی، دایکی شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن لە شاری بانە کۆچی دوایی کردوە.
شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور کادر سیاسی و راوێژکاری کومیتەی ناوەندی سازمان بوو کە ١٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٧٧ شەهید کرا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور و دۆستان و کەس و کاریان دەکات و هیوادارین رۆحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێتەوە.
کومسیۆنی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران