بەپێی راپورتی سەرچاوە هەواڵیەکان، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ ١٤٠٣، چوار کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی دیاکۆ فەتاحی، کەماڵ دەستوانە، هاوڕێ مورادی و کەماڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر سنور، پاش چەند سەعات گرتنیان، لێیان داون و شکەنجەیان کردون و پاش ئازادکرانیان لە پشتەسەرەو بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێ کردون.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم چوار کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی ترۆریستەکانی رژیم، بەسەختی بریندارن و دۆخی تەندروستیان باش نییە.