نوێنەری ڕژیمی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕژیمی ئێران مافی خۆیەتی وڵامی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران بداتەوە، ڕایگەیاند کە هێرشی ئەو ڕژیمە پەیوەندی بە ئاگربڕی غەززە نیە.
ئەمیرسەعید ئیروانی هەروەها لە درێژەدا وتی بڕیاری حەماس بۆ ئاگربڕ و سوڵح لای ئێمە جێگەی ڕێز و قبوڵ کراو دەبێ و هەروەها هیوادارە ڕژیمی ئێران وڵامێکی توند بە ئیسرائیل بداتەوە.