تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

عەلی ئادینەزادە بۆ بەندی زیندانییانی تاوانی مەترسیدار ڕاگوێزرا

عەلی ئادینەزادە بۆ بەندی زیندانییانی تاوانی مەترسیدار ڕاگوێزرا
دەنگی خەباتی کوردستان

مەرزیە ئادینەزادە، خوشکی شەهید ئەبولفەزل ئادینەزادە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا گواستنەوەی باوکی بۆ بەندی زیندانییانی تاوانی مەترسیدار ڕاگەیاند و نووسیویەتی:
ئازاری لەدەستدانی ڕەزا ڕەسایی برام ئەوەندە زۆر بوو کە لە دوایین دۆخی باوکم ئاگادارمان نەکردنەوە، باوكم بەیانی ڕۆژی سێشەممەی حەوتووی پێشوو، سەعات شەشی بەیانی بەپەلە گواسترایەوە بۆ بەشی گیراوانی تووشبوو بە ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانی وەكیل ئاباد لە مەشهەد و ئێستا بۆ بەندی بکوژان و تاوانبارانی مەترسیدار گواستراوەتەوە. 

لەمەودوا هەرچی بەسەر باوکمدا بێت، لە ئەستۆی ڕژیمە، دایکم و خانەوادەکەم لەژێر فشارێکی زۆردان بۆ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی باوکم نەڵێن. هەژدە ڕۆژ بەسەر گرتنی باوکم تێپەڕیوە وڵامی خانەوادەکەمان نادەنەوە.

2 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەلی ئادینەزادە بۆ بەندی زیندانییانی تاوانی مەترسیدار ڕاگوێزرا

عەلی ئادینەزادە بۆ بەندی زیندانییانی تاوانی مەترسیدار ڕاگوێزرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی