تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کچێک بە بیانوی ناموس کوژرا.

کچێک بە بیانوی ناموس کوژرا.
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان


کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی فاتمە محەممەدپەناهی، لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بەناوی "پاراستنی شەرەف" کوژرا. 
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئێوارەی هەینی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، فاتمە محەممەدپەناهی، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی مارەغانی سەردەشت لەلایەن دوو زڕبرای بە ناوی"پاراستنی نامووس و شەرەف" و بە چەک کوژرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار مێردی ناوبراو لە کوژرانی فاتمە بەشداری کردووە. بەڵام هەتا ئێستا ناتوانێت ئەم بابەتە پشتڕاست بکاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستدایە، ئەو کچە قوربانییە نزیک ماوەی یەک ساڵ لەوە پێش و لەکاتێکدا کە تەنیا ١۶ ساڵی بوو بەزۆری خانەوادەکەی مێردی بە ئامۆزاکەی کردووە.
ماوەیەک پێشتر، مێردی فاتمە محەممەدپەناهی لە ناوبراوی دابوو کە لە ئاکامدا فاتمە یەک مانگ پێش کوژرانی بەمەبەستی جودابوونەوە لە مێردەکەی پەنای بۆ بنەماڵەکەی هێنابوو کە ئەویش بوو بە هۆیی کوژرانی

7 مانگ و 19 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کچێک بە بیانوی ناموس کوژرا.

کچێک بە بیانوی ناموس کوژرا.

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی