تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ناوەندی ئیسلامی ئاڵمان پەیوەندییەکی بەردەوامیی لەگەڵ خامنەیی و حیزبوڵڵا بووە

ناوەندی ئیسلامی ئاڵمان پەیوەندییەکی بەردەوامیی لەگەڵ خامنەیی و حیزبوڵڵا بووە
دەنگی خەباتی کوردستان

گۆڤاری "ئیشپیگل" بڵاویکردەوە، ناوەندی گەورەی ئیسلامی لە ئاڵمان کە ماوەیەک لەمەوبەر چالاکییەکانی قەدەغە کرابوو، بەردەوام لە لەگەڵ عەلی خامنەیی و گروپی تروریستی حیزبوڵڵا ڕاوێژ و هاوکاری بووە.
لەو ڕاپۆرتەدا پێداگری لەوە 
كراوەتەوە کە محەممەد هادی موفتح، بەرپرسی ناوەندی ئیسلامی هامبۆرگ لە پێوەندیی بەردەوام لەگەڵ عەلی خامنەییدا بووە.

هەروەها بەڵگەنامە نهێنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمان نیشان دەدەن کە لە ماوەی کارکردنی ئەم ناوەندەدا بەرنامەی كاری موفتح لە لایەن عەلی خامنەییەوە ئامادە کراوە.

لە لایەکی دیکەوە بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاقمی ترۆریستیی حیزبوڵڵا پشتیوانی دارایی و ڕاوێژی لەم ناوەندەی سەر بە کۆماری ئیسلامی وەرگرتووە.

ڕۆژی سێهەمی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئاڵمان، چالاکییەکانی ناوەندی ئیسلامی سەر بە ڕژیمی ئێران و شوێنەكانی سەر بەو ناوەندە لە هەشت 
ئەیالەتی ئەم وڵاتەدا قەدەغە کران.

2 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوەندی ئیسلامی ئاڵمان پەیوەندییەکی بەردەوامیی لەگەڵ خامنەیی و حیزبوڵڵا بووە

ناوەندی ئیسلامی ئاڵمان پەیوەندییەکی بەردەوامیی لەگەڵ خامنەیی و حیزبوڵڵا بووە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی