سورەیا قەیتەران ژنە چالاکی کورد و خەڵکی پیرانشار کە ساڵی ڕابردوو گیراو دواتر سزای ٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ، سورەیا قەیتەران هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کانی مەلا» سەر بە شاری پیرانشار دوای بانگکرانی بۆ ژووری جێبەجێکرانی سزاکانی ئەو شارە گیرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٩ مانگ بەندکران کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە.