تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئەمریکا بۆ ولامدانەوەی هەر جۆرە هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئامادەیە

ئەمریکا بۆ ولامدانەوەی هەر جۆرە هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئامادەیە
دەنگی خەباتی کوردستان

پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن"، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبیە، پێداگری لەوە کردەوە کە هێزی سەربازی زیاتر بڵاوەپێکراوە بۆ پێشگرتن لە هەر هێرشێکی درسەڵایئ ئاخەندی ئێران یان دەست و پەیوەندەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتەبێژی "پنتاگۆن" ئاماژەی بەوەدا کە هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد نیشاندەری هەڵسوکەوتی ناسەقامگیرکەری رژیمی ئێرانە و واشنتۆن مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ ١٤٠٣ ڕایگەیاند کە واشنتۆن بڕی ٣.٥ ملیار دۆلار بۆ کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دابین دەکات. ئەم بڕە پارەیە دوای چەند مانگێک لە پەسەندکردنی لەلایەن کۆنگریە و لە کاتی شەڕی ئیسرائیل لە غەززە بڵاوکرایەوە.

بەگوێرەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆنگرەی ئاگادارکردۆتەوە، واشنتۆن بەنیازە ملیارەها دۆلار هاوکاری سەربازی بیانی بۆ ئیسرائیل بڵاوبکاتەوە.

2 مانگ و 11 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا بۆ ولامدانەوەی هەر جۆرە هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئامادەیە

ئەمریکا بۆ ولامدانەوەی هەر جۆرە هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئامادەیە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی