سۆڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان کە ١١ ڕۆژ پێشتر لەگەڵ باوکی، ئەحمەد حەسەنزادە و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی براکەی، محەممەد حەسەنزادە لە شەهیدانی شۆرشی"ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان گیرابوو، زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ لە گیرانی سۆڵماز حەسەنزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان و گواستنەوەی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمی لە بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣تا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەش بووە و تەنیا یەک ڕۆژ دوای گیرانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتدا هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ بەندیخانەی ئورمیەی ڕاگەیەندووە و لەو کاتەوە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دیکەی نەبووە