تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پێداگری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی عەقیدەتی

پێداگری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی عەقیدەتی
تێکۆشان

دیوانی باڵای دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، بە پێداگری لەسەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی عەقیدەتی بەناوەکانی: مالیک عەلی فەدایی نەسەب، فرهاد شاکری، عیسا عیدمحەممەدی، عەبدولحەکیم عەزیم گورگیج، عەبدولڕەحمان گورگیج و تاج محەممەد خەرمانی، بە تۆمەتی ساختەی ئەندامەتی لە گروهی سەلەفی حیزبی ئەلفورقان و جیبهەی هەمبەستگی میللی سونەکانی ئێران، بەنیازە لە ڕەوتی دژە ئینسانی لەسێدارەدانەکان بەردەوام بێ.
دۆسیەی ئەم کەسانە کە لە ساڵی ۱۳۸۹ گیراون و سزای لەسێدارەدان بەسەریان دا سەپاوە، پاش ئەوەی جاری یەکەم هەڵوەشایەوەو دووبارە لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا لە مەشهەد مەحکەمە کران، دووبارە لەلایەن دیوانی باڵای ڕژیم سزاکەیان دووپات کرایەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن کە دۆسیەی ئەم کەسانە کێشەی بنەڕەتی هەیەو بەڵگەی تەواو بۆ مەحکوم کردنیان لەبەردەست دا نییە.
پێشتریش حەوت بەندکراوی عەقیدەتی دیکەی خەڵکی مەهاباد، پاش ۱۵ ساڵ بەندکران، لەسێدارە دران.

3 مانگ و 12 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێداگری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی عەقیدەتی

پێداگری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی عەقیدەتی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی