یەکێک لە بنکە گرنگەکانی بەسیج لە شاری بۆکان کە دەوترێ شوێنێکی ئەمنیەو بەردەوام چەکدارەکانی ئەو ئورگانە حکومەتییەی لێیەو هاتووچۆی کاربەدەستانی ڕژیم سەردانی دەکەن، لەلایەن لاوێکی ئازادیخوازەوە ئاگری تێبەردراو سوتێندرا.
بەوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان تەنانەت ئاڵای ڕژیم کە لەسەر بنکەکە بوە سوتیاوەو کەوتوەتە خوارەو.
خەڵکی دلێری بۆکان پێشتریش لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا چەند بنکەیەکی سیخوڕی سپای ترۆریستی پاسداران و بەسیجیان ئاگر تێبەردابوو، هەر لەپەیوەندی لەگەڵ هەڵوێستەکانی خەڵکی بۆکان، دەکرێ ئاماژە بەوەش بکرێت کە ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەو شارە لەلایەن لاوانی ئازادیخواز هەڵدرایەوەو بۆ هێنانەخواری لەلایەن ڕژیمەوە هیچ جرسەقیلێکی بۆکانی هاوکاری حکومەتیان نەکرد.