وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی پرۆگرامی خەڵات بۆ دادپەروەری، خەڵاتی دە میلیۆن دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری لەسەر شەش ئەندامی باڵای فەرماندەیی سایبری سپای پاسداران دانا.
بەپێی هەژماری فەرمی زمانی فارسی خەڵات بۆ دادپەروەری، میلاد مەنسووری، حەمید ڕەزا لەشگەریان، حەمید هۆمایون فال، ڕەزا محەممەد ئەمین سابریان، محەممەدباقر شیرینکار و مێهدی لەشگەریان ناوی شەش کەسن کە سەرپەرشتیی گرووپی هاکەری CyberAn3ngers دەکەن.