تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کارەساتێکی دیکەی ژن کوژی لە گورگان

کارەساتێکی دیکەی ژن کوژی لە گورگان
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ئیلهام ئیشراقی; کچی محەممەد عەلی و دانیشتووی شەقامی ئینقلابی گورگان، دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و زیندانیکردنی لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە گیانی دا.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم ژنە گەنجە لە کاتی ڕاگیرانی زۆری لە ماڵەوە لەژێر فشارێکی زۆری جەستەیی و خۆراکی و دەروونی لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیەوە بووە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئێلهام تووشی خەمۆکییەکی زۆر بووە و کێشی زۆر دابەزیوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارانە دەڵێن؛ خێزانەکەی ئیدیعایان کردووە کە ئێلهام بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی داوە.
ئەوان بە خێرایی مۆڵەتی ناشتنیان بەهۆی پێوەندییەك كە هەیانە وەرگرتووە و بەبێ لێكۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری گورگان بە خاكیان سپاردووە.
نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئیلهام ڕێوڕەسمی مارەبڕینی لەگەڵ پیاوێک کە کارمەندی بانک بوو لە تاران كرد و دوای ئەوە خێزانەکەی بە بیانووی دووربوون لە گورگان ڕێگرییان لە هاوسەرگیریی کچەکەیان کرد و تەنانەت تەڵاق و مارەییەکەیان وەرگرتووە.

7 مانگ و 19 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کارەساتێکی دیکەی ژن کوژی لە گورگان

کارەساتێکی دیکەی ژن کوژی لە گورگان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی