ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی داواكاری موچەی ساڵانەی لە 35 ملیۆن یۆرۆوە تاوەكو 25 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ وهک هاوکاری بۆ یانهی ڕیاڵ مادرید كەمكردووەتەوە.
بهپێی سهرچاوه وهرزشیهکانی جیهان، لە ئێستادا چەندین یانەی گەورە چاویان لەسەر تواناكانی هالاندە و دەیانەوێت وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە ریزەكانیان و ئەو یاریزانەش داواكاری سەرەكی 35 ملیۆن یۆرۆ موچەی ساڵانە بوو.
ئەوەش هاتووە، بەڵام هالاند داواكاریەكەی كەمكردووەتەوە و ئێستا داوای 25 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات، ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئەو گرێبەستانەی پێشكەشی دەكرێن زیاتر ببن، هەروەها لەسەرەتای كاروانی وەرزیشدا وەك كۆیلەی پارە سەیر دەكرێت. سەرچاوە وەرزشییەكان جەخیان لەوەش كردووەتەوە، هەروەها یەكێكی تر لە هۆكارە سەرەكییەكانی هالاند لەو كارەی ئەوەیە، تاوەكو گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە ئاسانتر بێت.