تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بیست و دوو زیندانی لە زیندانی قزەلحەسار لەسێدارە دراون

بیست و دوو زیندانی لە زیندانی قزەلحەسار لەسێدارە دراون
تێکۆشان

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ ١٤٠٣، حوکمی دڕندانە و نامرۆڤانەی لەسێدارەدانی لانیکەم ٢٢ زیندانیی  لە زیندانی قەزڵحەسەر لە شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
لانیکەم پێنج لەو زیندانیانە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و چوار کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست گیرابوون و لەلایەن سیستەمی دادوەریی گەندەڵی ڕژیمی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا.
لەم ڕاپۆرتانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا ناوی ٧ زیندانی رانەگەیندراوەو ڕاپۆرتێکی تەواوکەریش بڵاو دەکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی چالاکوانان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، لە ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ تا ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، لانیکەم ٣٠ زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

3 مانگ و 16 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بیست و دوو زیندانی لە زیندانی قزەلحەسار لەسێدارە دراون

بیست و دوو زیندانی لە زیندانی قزەلحەسار لەسێدارە دراون

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی