ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە کە نیشاندانی هێزی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕەنگە رژیمی ئاخوندی لە تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل ڕابگرێت.
به پێی ئەم ڕۆژنامەیه، ئەمریکا "هۆشداری نهێنی"ی خۆی له ڕێگەی باڵوێزخانەی سویس و نوێنەری رژیم له نەتەوە کگرتووەکان ناردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هۆشداریی بە رژیمی ئێران و ئیسرائیل داوە.