ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، جەعفەر سەنەم، زیندانیی سیاسیی پێشوو و تەمەن ٥٦ ساڵ، لەگەڵ کوڕەکەی، سرووش سەنەم، تەمەن ٢٦ ساڵ، لە گوندی "دێشەمس" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەكی توندوتیژانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لە ماڵی بنەماڵەکەیان گیران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
جێگەی باسەکە جەعفەر سەنەم پێشتریش بە هۆی چالاکیی سیاسییەوە دەستبەسەر و ٨ ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد لەسەر هۆی دەستگیرکردن و تۆمەت و شوێن و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.