هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیارن بە ناوی پەیمان خوونبارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات، گیراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی 1403 پەیمان خوونبارە، خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارە تێرۆریستی ئیتلاعاتەوە گیراوە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان خوونبارە دوای ئەوەیکە چەند جار بانگ کرابوویە ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران گیراوە.
شایانی باسە کە، ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕابردوو دوای ئەندامبوونی بۆ ماوەیەکی کورت لە یەکێک لە حیزبە دژبەرە کوردییەکان ، بە وەرگرتنی ئەماننامە و دوای تێپەڕکردنی پرۆسەیەکی یاسایی گەڕابۆوە بۆ ئێران.