ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژ ١٤٠٣، حکوومەتی فەرەنسا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە گەشتیان بۆ ئێران کردووە كرد دەستبەجێ ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
ئەم داوایە دوای ئەوە هات کە رژیمی ئێران، ئیسرائیلی بە كوشتنی ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری گرووپی ترۆریستی حەماس لە ئێران تۆمەتبار کرد و گرژییەكان لە ناوچەكە پەرەیان سەندووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: بەهۆی زیادبوونی مەترسیی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە، داوا لە هاووڵاتییانی فەرەنسی کە هێشتا لە ئێرانن دەكەن بە زووترین کات ئەم وڵاتە بەجێبهێڵن.