تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پووچەڵ كردنەوەی پیلانێکی ترۆریستیی ڕژیمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە

پووچەڵ كردنەوەی پیلانێکی ترۆریستیی ڕژیمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ئاژانسی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسرائیل ناسراو بە "شین بێت"، ڕایگەیاند کە تیمێکی ترۆریستیی پێکهاتوو لە سێ فەلەستینی و دوو هاووڵاتیی ئیسرائیلی گرتووە کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە بەکرێ گیرابوون.
بەپێی ڕاپۆرتی "ئورشەلیم پۆست"، دوو لەو فەلەستینیانە بە ناوەکانی 'موراد کامامجا و حەسەن موجاریما'، لەلایەن کەسێکی ئۆردۆنی کە بۆ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کار دەکات، ڕێنمایی دەکران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەرکی ئەم دوو کەسە قاچاخی چەک بۆ نێو ئیسرائیل و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ترۆرکردنی "بێنگویر و یەهودا گلیک"، بووە.
هەروەها لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە چالاکییەکانی ئەم دوو کەسە گومانلێکراوە، تەرکیز لەسەر ئاگردانی ئوتۆمبیلە ئیسرائیلییەکان بووە.
هەروەها ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم نووسیویەتی، دوو هاووڵاتیی ئیسرائیلی کە لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە لە 'جێنین' گیرابوون، لە مانگی جۆزەرداندا لەلایەن دەسەڵاتی ئاخوندیەوە دامەزراون.

7 مانگ و 19 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پووچەڵ كردنەوەی پیلانێکی ترۆریستیی ڕژیمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە

پووچەڵ كردنەوەی پیلانێکی ترۆریستیی ڕژیمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی