بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سپای ئیسڕائیل، ئۆتۆمبێلێكی حەماسی لە تولكەرەم کردە ئامانج و لە ئەنجامدا هەیسەم بەلیدی، فەرماندەی ئەم گرووپە و چوار ترۆریستی دیكە كە لەگەڵیدا بوون كوژران.
حەماس کە هێزێکی تروریستیەو لە لایەن رژیمی ئاخوندی ئێران پشتیوانی دەکرێت، لە رۆژانی رابردوودا چەندین جار بەرپرس و فەرماندەکانی کراونەتە ئامانج و لە گرنگترینی ئەو هێرشانەدا ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی دەفتەری سیاسی حەماس لە تاران کوژراوە.