سێنتکهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ڕۆزڤێڵت گەیشتە ڕیزی کۆمەڵەی پێنجەم کەشیگەلی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریی دەبێت لە ناوچەکانی کەنداو، دەریای سوور، کەنداوی عومان و بەشێک لە ئۆقیانووسی هند
و چەندین مەبەستی سەرەکی جێبەجێ دەکات، لەوانە بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی، دابینکردنی پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان، بەهێزکردنی سیستمی بەرگری و سەقامگیری، پەرەپێدانی توانای ئۆپراسیۆنەکانی وەڵامدانەوەی خێرا، ئاسانکاری لە مەشق و بەهێزکردنی هێزەکان دەریایی.
سێنتکۆم ڕاشیگەیاندووە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ڕۆزڤێڵت، جیا لەوەی توانای هەڵگرتنی چەند جۆرێک فڕۆکەی جەنگی هەیە، دەتوانێت ئاسایشی ئاسمانی و دەریایی بپارێزێت و سیستمێکی پێشکەوتووشی هەیە لە جەنگی ئەلیکترۆنیی و بۆ کاری سیخوڕی لە ناوچە وشکانییەکانیش یەکەی تایبەتی هەیە.