دوو مامۆستای ئایینیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن خوسرەوی" و "سلێمان ئەدهەمی" لەگەڵ چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "هیوا نووری" کە لە بەندیخانەی ورمێ گیراون، بە "بەغی" تۆمەتبار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە بە ناو ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان گیرا بوون و بە مەبەستی لێپرسینەوە سەرەتا بۆ بەندیخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی شاری بۆکان و دواتر بۆ زیندانی ناوەندە ئەمنییەتییە لە ورمێ ڕاگوێزران.
ئەم چالاکە مەزهەبییانە زیاتر لە سێ مانگ لە بەندیخانەی ئیتلاعاتدا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژیر فشار و شکەنجەدا بوون و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزران.