پێشمەرگە بوون شانازیە بە تایبەت ئەگەر پێشمەرگەی سازمانی خەبات بیت. سازمانی خه‌بات مێژوویه‌کی پاک و بێگەردی هەیە و سیاسەتێکی دروست و ئوسوڵی بەڕێوبردووە، کە بە کردەوەش سەلماندویەتی، له خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتماندا سادقانه خه‌باتێکی ڕه‌واو کوردانه به‌ڕێوه ده‌بات و بۆ ئامانج و داخوازیه ڕه‌واکانمان تێده‌کۆشێ. سازمانی خه‌بات، ئه‌و هێزه بوه که هه‌رگیز باوه‌ڕی به ڕژیمی نه‌گریس و کوردکوژی ئاخونده‌کان نه‌کردوه و یەکێک لە سیاسەتە نەگۆڕەکانیشی ئەوەیە بە هەموو شێوەیه‌ک دانیشتن لەگەڵ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخووندی ڕەد دەکاتەوە. ڕوخانی ڕژیمی خۆێن خاری ئاخوندی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و خه‌ڵکی له ئێران‌دا یه‌کێکه له درووشمه سەرەکیەکانی.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئازادی و پیشڕه‌وی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانیه له‌گه‌ڵ زۆرداران و له‌سه‌ر ده‌ستی زانا و ڕابه‌ری گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی دامه‌زراوه و به‌ڕیز جه‌نابی کاک بابه‌شێخ حسینی، وه‌ک درێژه‌ده‌ری ئه‌م ڕێبازه گه‌وره‌ترین فیداکاری له پێناوا داوه و چه‌ندین جار، هه‌وڵی تیرۆرکردنی دراوه وچه‌ندین جاریش له پلانی دژمنان و تیرۆرستانی ئاخوندان به سه‌ختی بریندار بوه، به‌ڵام بۆ ساتێکیش له تێکۆشان و خه‌باتکردن له خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان و ڕێبازی سازمانی خه‌بات کۆڵی نه‌داوه.
سازمانی خه‌بات به درێژایی مێژووی خۆی خاوه‌نی چه‌ندان داستانی قاره‌مانی و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی ئه‌م ڕیبازه‌یه و پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات، به بوێری، ئازایی و چاونه‌ترسی ناسراون و دژمن له هه‌رکوێیه‌ک ناوی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌باتی بیستبێ، ترسی لێ نیشتوه و هه‌ڵاتوه. ئه‌م ڕێبازه به‌خوێنی گه‌شی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی قاره‌مان و چاونه‌ترسی گه‌له‌که‌مان پاراو کراوه و ئێمه‌ش وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێبازه درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی شه‌هیدانین.
ئەرکی ئێمە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات ئەوەیە کە دڵسۆزانه، له‌م ڕێبازه پاک و بێ گه‌رده‌دا، درێژه به‌خه‌باتمان بده‌ین و ببینه پێشڕه‌وی خه‌باتی ئازادیخوازی و نیشتمان خۆشه‌ویستی. ئه‌م ڕێبازه پشت و په‌نای نه‌ته‌وه‌ی کورده له کوردستانی ئێران و زانکۆی شۆڕش و کوردایه‌تیه.
بژی کوردستان بژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران