ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، حەسەن ئەمینی برای محەممەد ئەمینی، لە شەهیدانی شۆرشی ژینا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا.
حەسەن ئەمینی لەلایەن لقی ١٠١ی بێدادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بە ٦ مانگ و نیو بەندکران و لێدانی ٤٠ قامچی سزا درابوو و ئەم سزایە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.